بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پارتی بەروونی پشتیوانی پرۆسەی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دەکات، بەڵام هێشتا ڕوون نیە کە یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو دان بە بڕیارەکەدا دەنێن یاخود ئەندامەکانیان دەکێشنەوە. لە دانیشتنی پەرلەمانی کوردستاندا کە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی پێهێنا و ڕایگەیاند: "دانیشتنەکە نایاسایی و نا پەیڕەویە" و جێگری سەۆکی پەرلەمانیش ڕایگەیاند: "پەیڕەویە"، سەرەڕای کاراکردنەوەی کۆمسیۆن، شوێنی دوو ئەندامی کۆمسیۆن پڕکرایەوە. پشکی حزبەکان لە ئەندامانی کۆمیسیۆن بەم شێوەیە: سەرۆک و دوو ئەندامی پارتی، جێگری سەرۆک و ئەندامێکی یەکێتی، دوو ئەندامی گۆڕان، ئەندامێکی کۆمەڵ، ئەندامێکی یەکگرتوو لەخۆدەگرێت.
ئەوانیش کامەران نەشئەت بەکر، عەلی ساڵح مەحموود لە شوێنی جووتیار عادل و سیاح عەبدوڵا، ئێستا کۆمسیۆن ۹ ئەندامەکەی بەم شێوەیەیە:
۱- هەندرێن محەمەد سەرۆکی کۆمسیۆن – پارتی
۲- کامەران نەشئەت بەکر، ئەندامی کۆمسیۆن – پارتی پێکهاتەی تورکمان
۳- عەلی ساڵح مەحموود – ئەندامی کۆمسیۆن – پارتی
۴- سلێمان مستەفا، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆن – یەکێتی
۵- نەهرۆ سەلیم حەنا، ئەندامی کۆمسیۆن – یەکێتی پێکهاتەی مەسیحی
۶- ڕێزان حەمەڕەشید- سەرۆکی کارگێری هەڵبژاردن – گۆڕان
۷- عەبدولسەمەد خدر، ئەندامی کۆمسیۆن – گۆڕان
۸- شیروان زرار، ئەندامی کۆمسیۆن- کۆمەڵ
۹- ئیسماعیل حەمەعەلی، ئەندامی کۆمسیۆن - یەکگرتوو
لەمبارەوە هەندرێن محەمەد سەرۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن بە دامەزراوەی میدیایی درەوی راگەیاند: لەدوای بڕیارەکەی پەرلەمانەوە چاوەڕێی ئەوە دەکەن بە رەسمی نووسراویان پێبدات تاوەکوو بە فەرمی کۆمسیۆن کارا بکەنەوە، ئایا دوای ئەو بڕیارە یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو دان بەو بڕیارە و دانیشتنی ئەمڕۆدا دەنێن یاخود ئەندامەکانیان لە کۆمسیۆن دەکێشنەوە.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی ۹ ساڵی تەمەنی خۆیدا سەرپەرشتی ڕاسییەکی گشتی بۆ سەربەخۆیی کوردستان لە ۲۵/۹/۲۰۱۷، و یەک هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی کردووە لە ۳۰/۹/۲۰۱۸ دا.
لە ئێستاشدا ۴ ساڵ بەسەر ماوەی یاسایی ئەنجومەنی کۆمسیاراندا تێپەڕیوە و بەشێک لە ئەندامەکانی لە پۆستەکانیان نەماون. لایەنە سیاسییەکان بۆچوونی جیاوازیان لەبارەوە هەیە.
Your Comment