بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زیاد جەبار سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هەرکاتێک لێک نزیکبوونەوە لەنێوان یەکێتی و پارتی دروست بووبێت پارتی کارێکی نایاساییان کردووە و هەوڵیان داوە ئەو نزیکبوونەوەیە کۆتایی پێبهێنن و لەو چوارچێوەیەشدا دوێنێ بڕگەیەکیان بۆ کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمان زیادکرد کە تەواو نایاسایی بوو .
ناوبراو هەروەها وتیشی: سکرتێری پەرلەمان کە لەپێکهاتەکانە رۆڵێکی خراپی بینیوەو بوەتە هۆکاری دروستبونی گرژی و ئاڵۆزی لەهەرێمی کوردستان و ئەگەر ئەو نەبوایە بارودۆخی هەرێمی کوردستان هەرگیز نەدەگەیشتە ئەم بارودۆخە،
جەخت لەوەش دەكاتەوە، كە فراکسیۆنی یەکێتی دژی ئەو نایاساییە وەستایەوەو رێگەی نەدا ئەو بڕگە نایاساییە تێپەڕێنرێت و سەرۆكی پەرلەمان دانیشتنەكەی داوخست و فراکسیۆنی یەکێتیش بەردەوام دەبێت لەسەر هەڵوێستی خۆی لەبارەی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن کە داوای لایەنەکان و خەڵکی هەرێمی کوردستانە، رێگە نادەین هەڵبژاردن بەو یاسا کۆنە بەڕێوەبچێت.
Your Comment