مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کۆ بوونەوە/ پەیامی كونسوڵی گشتیی بەریتانیا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە، دوا بە دوای ئەو کۆبوونەوە كونسوڵی گشتی بەریتانیا پەیامێكی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاو کردەوە پێشوازیی لێ کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، ئەمرۆ دووشەممە ۸ی ۵ی ۲۰۲۳ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت کرد و "لە کەشێکی ئەرێنیدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکوومەتی هەرێم کرا و هەردوولا کۆک بوون لە سەر چارەسەریی گشت کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان گشت کوتلە وزارییەکانی ناو کابینە".

لە کۆبوونەوەکەدا، هەروەها تیشک خرایە سەر دوا دۆخی سیاسیی هەرێم و ناوچەکە و جەخت لە سەر پاراستنی تەبایی و یەکڕیزیی ناوخۆیی کرایەوە، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانی و مافە دەستورییەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

کۆبوونەوەکە لەکاتێکدایە کە زیاتر لە حەوت مانگە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران و تیمی یەکێتی بایکۆتی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانیان کردووە، تائێستاش دیار نییە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی بڕیاری داوە بگەڕێتەوە بۆ کۆبوونەوەکان یاخود نا.

هەر لە دوای کۆ بوونەوەکە ڕۆزی كەیڤ كونسوڵی گشتیی بەریتانیا پەیامێكی بڵاو کردەوە ڕایگەیاند: خۆشحاڵم كە بینیم ئەمڕۆ سەرۆگ وەزیران و جێگری سەرۆگ وەزیران كۆبوونەوە.

ناوبراو وتیشی: ئەم کۆبوونەوە "هەنگاوێكی سەرەتایی گرنگە بۆ پێشكەوتن لە پرسە سەرەكییەكان لە ڕێگەی گفتوگۆی بنیاتنەرەوە".

ڕۆزی كەیڤ دەشڵێت: "هیوادارم ئەمە سەرەتای پرۆسەی رێكەوتنی ئاشتەوایی و هاوكاری بێت كە رێگە بە حكوومەت بدات بەشێوەیەكی كاریگەر كاربكات و كار بۆ هەموو هەرێم بكات".

مەسروور بارزانی و قوباد تاڵەبانی کۆ بوونەوە/ كونسوڵی گشتیی بەریتانیا پەیامێكی لەمبارەوە بڵاو کردەوە

News Code 221403

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha