بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ناوەندی پەیوەندییەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (SDF) له راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه: "تەیسر ساڵح سەرحهد" ناسراو بە "محەمەد" لە شارۆچکەی ئەلبیسێرا لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور، لەکاتی کارەکەیدا لەلایەن چه‌کدارانی داعشەوە کوژراوە کراوه.
لە ڕاگەیێنداراوەکەدا هەروەها هاتووە: "محه‌مه‌د لە ساڵی 2017 دوای ڕزگار کردنی شاری ڕەققە و دەستپێکردنی هەڵمەتی گەردەلوولی جزیره بۆ ڕزگار کردنی گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری دێرەزوور لە دەستی داعش پەیوەندی بە ڕیزەکانی هه‌سه‌ده‌وه کردووه و یه‌کێک بووه له فه‌رمانده‌کانی هێزه‌که و بە سەرکەوتوویی چەندین ئۆپەراسیۆنی سەربازیی لە دژی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە ئەنجام داوه.
هه‌سه‌ده ده‌ڵێت: "به‌ڵێن ده‌ده‌ین به وشک کردنەوەی ڕەگ و ڕیشەی تیرۆر و وشک کردنەوەی سەرچاوەکانی و ئەو ژینگەیەی کە تیایدا په‌ره ده‌سه‌نێت تۆڵه‌ی شه‌هیده‌کانمان ده‌که‌ینه‌وه".
ئه‌و شه‌ڕڤانه‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه ناوی تەیسر ساڵح سەرحهد ناسراو به "محه‌مه‌ده" و ساڵی 1984 له دێره‌زوور له دایکبووه، و 27ی نیسانی 2023 له دێره‌زور گیانی له‌ده‌ستداوه.
Your Comment