بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی (MiT)بڵاوی کردەوە: سەبری عەبدوڵڵا بەرپرسی هەواڵگریی سەربازیی پەکەکە/یەپەگە، کە ناوە نهێنییەکەی ''مەزڵووم کارامۆک''ە و لە شارە گەورەکانی تورکیادا فەرمانی بە کردەی تیرۆریستیی کردووە لە شاری کۆبانی باکووری سووریا کوژرا.
ئاژانسی ئانادۆڵۆ لەمبارەوە ڕایگەیاند: "سەبری عەبدوڵڵا دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٨دا لە ئۆپەراسیۆنێکی میتدا بە برینداری رزگاری بوو، پەکەکە بڵاوی کردووە کە کوژراوە، بەڵام دوایی دەرکەوت کە ناوبراو سەلامەتە و بە فەرمانی فەهمان حوسێن کە ناوە نهێنییەکەی ''باهۆز ئەردەڵ''ە و کراوە بە بەرپرسی PKK/YPG-SEL دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستیی لە شارە گەورەکانی تورکیادا".
ئەو ئاژانسە ڕاشیگەیاند: "سەبری عەبدوڵڵا کە پلاندانەر و بەڕێوەبەری ئەو کردانە بووە کە لە شارە گەورەکاندا ئەنجام دەدرێن، لەلایەن میتەوە خرایە ژێر چاودێرییەوە و لە چالاکییەکدا لە کۆبانێ باکووری سووریا لە چالاکی خرا".
Your Comment