بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەدرێژەی دەستبەسەر کردنی بەربڵاوی چالاکانی سیاسی و ڕۆژنامەنووسانی کورد، دیجلە موفتیئۆغڵو، بەرپرسی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی دیجلەی فورات و بەڕێوەبەری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا دەستبەسەر کرا.
داواکاری گشتیی ئەنقەرە ئەمڕۆ فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ ٤٩ چالاکی سیاسی و ڕۆژنامەنووس لە ١٥ پارێزگای جیاوازی تورکیا دەرکرد، لەسەر بنەمای ئەو فەرمانە هێزەکانی پۆلیسی دژە تیرۆر سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەو کەسانە.
چەند کەسی دیکە لە دەستگیرکراوەکان بریتین لە؛ سێدات یڵماز و سەلما یڵمازی هاوسەری سەرنووسەری ئاژانسی هەواڵی میزۆپۆتامیا، هەروەها فیلیز یڵماز خوشکی سێدات.
دەستگیرکراوەکان تا ٢٤ کاتژمێر مافی بینینی پارێزەرەکانیان نییە.
Your Comment