بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەدنان زەندی، دەرهێنەری فیلمی ئەنیمەیشنی جەنگ و ڕەنگ، نازناوی باشترین فیلمی ٦٦ەمین فێستیڤاڵی ناوچەیی لە بووشێهر بەدەست هێنا.
ناوبراو هەورەها توانی پەیکەری فێستیڤاڵەکە و خەڵاتی ئەم فێستیڤاڵە ناوچەییە بباتەوە، ئەم دەرهێنەرە پێشتر لە چەندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و بیانیدا بەم فیلمە بەشداریی کردووە.
فێستیڤاڵی ناوچەیی بوشێهر لە ڕۆژانی ٥-٩ی گوڵان لە شاری بوشێهر بەڕێوەچوو
ئەم ئەنیمەیشنە چیرۆکی چەند منداڵێک دەگێڕێتەوە کە لە شارێکی بەرکەوتووی شەڕدا خەریکی یاری کردنن.
ئەم فێستیڤاڵە ناوچەییە بە بەشداریی ١٠ پارێزگای ئێران بەڕێوەچوو، فیلمەکەی عەدنان زەندی بە بردنەوەی ئەم خەڵاتە، ڕاستەوخۆ گەیشتە فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران.
Your Comment