دەرهێنەری سنەیی لە فێستیڤاڵی ناوچەیی بووشێهردا پلەی یەکەمی بەدەست هێنا

بەشی فەرەهەنگ  و هونەر- لە ٦٦ەمین فێستیڤاڵی ناوچەیی بووشێهردا دەرهێنەرێکی خەڵکی سنە پلەی یەکەمی مسۆگەر کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس،  عەدنان زەندی، دەرهێنەری فیلمی ئەنیمەیشنی جەنگ و ڕەنگ، نازناوی باشترین فیلمی ٦٦ەمین فێستیڤاڵی ناوچەیی لە بووشێهر بەدەست هێنا.

ناوبراو هەورەها توانی پەیکەری فێستیڤاڵەکە و خەڵاتی ئەم فێستیڤاڵە ناوچەییە بباتەوە، ئەم دەرهێنەرە پێشتر لە چەندین فێستیڤاڵی ناوخۆیی و بیانیدا بەم فیلمە بەشداریی کردووە.

فێستیڤاڵی ناوچەیی بوشێهر لە ڕۆژانی ٥-٩ی گوڵان لە شاری بوشێهر بەڕێوەچوو

ئەم ئەنیمەیشنە چیرۆکی چەند منداڵێک دەگێڕێتەوە کە لە شارێکی بەرکەوتووی شەڕدا خەریکی یاری کردنن.

ئەم فێستیڤاڵە ناوچەییە بە بەشداریی ١٠ پارێزگای ئێران بەڕێوەچوو، فیلمەکەی عەدنان زەندی بە بردنەوەی ئەم خەڵاتە، ڕاستەوخۆ گەیشتە فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران.

News Code 221332

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha