ئیبراهیم ڕەئیسی لە تاران پێشوازیی لە سەرۆک‌کۆماری عێراق کرد

بەشی ئێران- لـەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق بە یاوەریی وەفدێکی باڵای حکوومەتی عێراق گەیشتە تاران و لەلایەن ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێرانەوە پێشوازیی لێکرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە سەرۆک کۆماری عێراق لە فڕۆکەخانەی میهراباد لە تاران لەلایەن ئیحسان خاندوزی، وەزیری دارایی و ئابووری ئێرانەوە پێشوازیی لێکراوە و هەروەها ئەنسیە خەزعەلی، یاریدەدەری سەرۆک کۆمار بۆ کاروباری ژنان پێشوازی لە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمی یەکەمی عێراق کرد.

دوابەدوای ئەوە سەرۆک کۆماری عێراق بەرەو کۆشکی سەعدئاباد بەڕێکەوت و لەوێ لەلایەن ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێرانەوە بەڕێوڕەسمێکی رەسمی پێشوازیی لێکراوە.

هەر لەمبارەوە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق راگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند لەتیف ڕەشید بە یاوەریی شاندێک کە پێک هاتووە لە فواد حسێن، وەزیری دەرەوەو زیاد عەلی فازڵ، وەزیری کارەبا و عەبد عەون زیاب، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان و قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ ژمارەیەک لە راوێژکاران و گەورە بەرپرسانی عێراق گەیشتە تاران.

سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕاشیگەیاندووە سەردانەکەی لەتیف رەشید لەسەر بانگهێشتی رەسمی سەرۆک کۆماری ئێران بووە.

لەتیف رەشید لە پۆستی سەرۆک کۆماردا بۆ یەکەمجارە سەردانی ئێران دەکات.

News Code 221328

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha