بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پێشەوا هەورامانی لە لێدوانێکی نووسراودا کە بۆ باسنیووز-ی ناردووە، ڕایدەگەیەنێت: ئەگەر پارتی لە ١- دۆسیەی تیرۆر کردنی عەقید هاوکار جاف دابخات ٢- هەڵبژاردن بە لانی کەمەوە بۆ ماوەی ساڵێک دوابخات؛ ئەوا سبەی قوباد تاڵەبانی لە دەوام دەبێت".
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: "ئەم هەموو پاساوە ساختە و بێ بنەمایەی کە لە پەنای خەڵک و داواکاریی خەڵک و مووچەی خەڵک یەکێتی باسیان دەکات، جگە لە کەرەستەی هەڵاتن لە بەرپرسیارێتی و خۆدزینەوە لە بەرپرسیارێتی، هیچی دیکەیان لە پشتەوە نییە، کەسێک ئامادە بێت سەرانە لە ساڵۆنی ئافرەتان و کەبابخانە وەربگرێت، دەبێت خاوەنی چ ڕوئیایەک بێت بۆ حوکمداری؟"
گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی جەختی لەوە کردەوە کە سەرۆک وەزیران سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەستبەرداری ڕوئیا و خەونی خۆی نابێت بۆ بونیادنانی کوردستانێکی بەهێزتر و خاڵی لە گەندەڵ و بندیوار!
پێشەوا هەورامانی لە کۆتاییشدا جەختی کردەوە: "ئەوەی لە حکوومەتدا ڕوو دەدات، ڕووبەڕووبوونەوەی دوو عەقڵیەتە، عەقڵیەتێک کە بیری لای دروست کردنی ژێرخان و بە سیستەماتیک کردنی حکوومەت و دەوڵەتداری و یەکڕیزی و یەکدەنگیی کوردە، عەقڵیەتی دووەم بیری لای پیسخۆری و مەرزدزی و تیرۆر و ڕووتاندنەوەی خەڵکە".
Your Comment