قوبرس چالاکوانیکی سیاسیی کوردی تورکیا بە مەرج ڕادەستی ئەڵمانیا دەکات

بەشی جیهان- قوبرس هاووڵاتیەکی کورد کە لەلایەن ئەڵمانیاوە داواکراو بوو ڕادەستی ئەو وڵاتە دەکات بەو مەرجەی کە نەدرێتەوە تورکیا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دادگای لارناکا لە قوبرس هاووڵاتییەکی کورد کە پەنابەری سیاسییە، بەڵام دەسەڵاتدارانی تورکیا بە ئەندامی پەکەکەی دەزانن، ڕادەستی دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا دەکات.

کەنعان ئەیاز تەمەن 49 ساڵ کە ماوەی 10 ساڵە لە قوبرس نیشتەجێیە، لەسەر داوای ئەڵمانیا ڕادەستی ئەو وڵاتە دەکرێتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی سایپرێس مەیل-ی قوبرس ، دادگای لارناکا ڕایگەیاندووە کە هۆکاری ڕازی بوون بە ڕادەستکردنەوەی ئەم هاووڵاتییە کوردە بۆ ئەڵمانیا، ڕەزامەنیی ئەڵمانیا بووە بۆ ڕادەستنەکردنەوەی بە تورکیا.

سەرۆکی دادگاکە ئاماژەی بەوەش کردووە، داوای لە دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا کردووە ئەم هاووڵاتییە کوردە ڕادەستی تورکیا نەکەنەوە.

News Code 221288

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha