هاوسەرۆکی هەدەپە: ١٤ی ئایار دەسەڵات ڕەوانەی زبڵدان دەکەین

بەشی تورکیا- پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان ڕایدەگەیەنێت ١٤ی ئایار دەسەڵاتی ئێستای تورکیا ڕەوانەی زبڵدان دەکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان - هەدەپە لە چوارچێوەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پارتی چەپی سەوزدا لە شاری دیلۆک دەلێت: هەوڵ دەدەن پارتەکەمان دابخەن، دەیانەوێت هەدەپە لە سیاسەت دوور بکەنەوە، دەیانەوێت پەرلەمان بێ هەدەپە بهێڵنەوە، هەموو رێگەیەک تاقی دەکەنەوە، بەڵام بەڵێنمان بە گەلەکەمان داوە، وتمان، ئەگەر ئەوان فرت و فێڵیان هەیە، ئێمەش هەنگاومان هەیە، بڕیارماندا کە بە ناوی پارتی چەپی سەوزەوە بەشداری هەڵبژاردن بکەین.

هاوسەرۆکی هەدەپە وتیشی: ئیدی کات هاتووە کە ئاکەپە رووبەرووی چارەنوسەکەی بکەینەوە، ئەوەش گەلەکەمان بڕیار دەدات، یەکەم دەنگ بۆ گۆڕینی سەرۆک‌کۆمارە، دووەم دەنگ بۆ پەرلەمانە، ئێمەش دەمانەوێت کە بە شێوەیەکی قەرەبالخ بچینە پەرلەمان، بڕوامان وایە گەلی دیلۆک کارێکی باش دەکات، خولی پێشوو مەحموود تورگوت پەرلەمانتار و دەنگی ئێوە بوو، ئێستا پارتی چەپی سەوز لە زۆر شوێن کاندیدی هەیە و نوێنەرایەتیتان دەکات.

ناوبراو روونیشی کردەوە هەڵبژاردن بۆ پەرلەمان و بۆ سەرۆکایەتی کۆمارە، بۆ گۆڕانکاری و وەرچەرخان ‌و سەرەتایەکی نوێیە، بۆ ئایندەی ئەم وڵاتە، هەڵبژاردن دەکرێت.

پەروەین بوڵدان راشیگەیاند ژنان و گەنجان، ئەو مرۆڤانەی نکۆڵیان لێدەکرێت لە پێناو گۆڕینی ئەم وڵاتەدا جارێکی دیکە دەنگ دەدەن، هەڵبژاردن لە نێوان دیموکراسی و فاشیزم، ئاشتی و شەڕ، دادپەروەری و نادادی ئەنجام دەدرێت، ٢١ ساڵە ئەم وڵاتە بەڕێوە دەبەن، ٢١ ساڵە لەم وڵاتەدا هەموو جۆرە نادادییەک ئەنجام دەدرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەئەوەش کرد گرتووخانەکان پڕن لە سیاسەتمەدار، پڕن لە ئاشتیخواز و ئەکادیمییەکان، زیندانەکان پڕن لە هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان، ئێمە لە ١٤ی ئایاردا لێپێجینەوە لە هەموو ئەمانە دەکەین.

News Code 221276

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha