کوردپرێس:
بەپێی دواین راپرسی کۆمپانیای گەزیجی-ی تورکی، کە لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیاوە ئەنجامی داوە، لەم هەڵبژاردنەدا ئەردۆغان شکستدەهێنێت و جارێکی دیکە ناتوانێت ببێتە سەرۆک کۆماری وڵاتەکە.
ڕاپرسیەکە بۆچوونی ۲ هەزار و ۸۶۴ دەنگدەری بەشێوەی ڕووبەڕوو لە بەشێک لە شارەکانی تورکیا بە کوردستانیشەوە وەرگرتووە، لەبارەی دەنگدانیان بە کاندیدی سەرۆکایەتی کۆمار.
ئەنجامی راپرسیەکە بەم شێوەیەیە:
۵۳.۴% - کەمال کلچدارئۆغلۆ، سەرۆکی گشتی جەهەپە، کاندیدی هاوبەشی ئۆپۆزسیۆن
۴۳.۲% - رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی گشتی ئاکەپە، کاندیدی هاوبەشی دەسەڵات
۲.۱% - موحەڕەم ئینجە، سەرۆکی گشتی پارتی مەملەکەت
۱.۳% - سینان ئۆغان کاندیدی هاوبەشی هاوپەیمانی ئاتا
بەشێکی دیکەی راپرسیەکەی گەزیجی تایبەتە بە خولی دوەمی دەنگدان، بە جۆرێک ئەگەر لە نێوان کەمال کلچدارئۆغلۆ و رەجەب تەیب ئەردۆغاندا بەڕێوەبچێت.
ئەنجامی راپرسیەکە بەم شێوەیەیە:
۵۵.۲% - کەمال کلچدارئۆغلۆ
۴۴.۸% - رەجەب تەیب ئەردۆغان
بڕیارە رۆژی ۱۴ی ئایاری ئەمساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا بە بەشداری ۶۰ ملیۆن و ۹۰۴ هەزار و ۴۹۹ دەنگدەر بەڕێوەبچێت، دەنگدەران جگە لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، لە هەڵبژاردنەکەدا ۶۰۰ پەرلەمانتار دەنێرنە پەرلەمانی تورکیا.
شایانی باسە پێشتر موراد گەزیجی خاونی کۆمپانیای گەزیجی لە بەرنامەی CNNی تورکی و لە ڕۆژی ۱۷ی ئازاردا ڕایگەیاندبوو کە بەگوێرەی ڕاپرسییەکان هەڵبژاردنەکان لە تورکیا دەچنە خولی دووهەم.
Your Comment