بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوای ئەوەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لە بەغدا ئەنجام دا و جێگری دەزگای هەواڵگری تورکیای بینەوە، لە کۆبوونەوەکاندا بە چڕی گفتوگۆیان کەسەر کەوتنەخوارەوەی دوو هێلیکۆپتەرەکەی هەسەدە لە هەرێمی کوردستان و داخستنی کایەی ئاسمانی فڕۆکەخانەی سلێمانی و هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی کردووە.
بەرپرسانی دەزگای هەواڵگری عێراق بە قوباد تاڵەبانییان وتووە، کە تورکیا لە دۆخی نێوان یەکیتی و ئەنقەرە نیگەرانە، بەوەی کە یەکێتی ئیسفزازی تورکیا دەکات، بۆیە پێشنیازیان کردووە سەردانی تورکیا بکات.
لەسەر داوای بەرپرسانی عێراق، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، قوباد تاڵەبانی گەیشتە تورکیا و بە پێی زانیارییەکان، لەگەڵ هاکان فیدان، سەرۆکی میتدا کۆ دەبێتەوە و لەسەر کەوتنەخوارەوەی دوو هێلیکۆپتەرەکەی هەسەدە و داخستن و هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی و جموجوڵی پەکەکە لە سنووری ئەو پارێزگایە گفتوگۆ دەکەن.
سەرچاوەیەکی باڵا ڕاگەیاندووە ئامانجی قوباد تەڵەبانی بۆ گەیشتنە بە دەرچەیەک بۆ چارەسەری دۆخی سلێمانی و دەیەوێت پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و یەکێتی تاڕادەیەک ئاسایی بکاتەوە.
Your Comment