بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی شاندێكی پەرلەمانی عێراق سەردانی ئەو شارە دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ شاندێکی باڵای پەرلەمانی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی سەردانی پارێزگاکە دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی سپی میدیا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە وەفدێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی عەباس زاملی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و سەرۆکی فراکسیۆنی فەتح سەردانی پارێزگای سلێمانی دەکەن.

ئامانج لەسەردانەكەی ئەو وەفدە بۆ سلێمانی بە مەبەستی لێكۆڵینەوەیە لە هێرشەکەی رۆژی هەینی رابردوو کە كرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی شاندێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆكایەتی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق و عەبدولوەهاب ساعدی، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عیراق، سەردانی سلێمانی كرد و لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە كرد.

News Code 221244

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha