بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی سپی میدیا بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە وەفدێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە سەرۆکایەتی عەباس زاملی سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری و سەرۆکی فراکسیۆنی فەتح سەردانی پارێزگای سلێمانی دەکەن.
ئامانج لەسەردانەكەی ئەو وەفدە بۆ سلێمانی بە مەبەستی لێكۆڵینەوەیە لە هێرشەکەی رۆژی هەینی رابردوو کە كرایە سەر فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو لەسەر فەرمانی محەمەد شیاع سودانی شاندێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆكایەتی قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق و عەبدولوەهاب ساعدی، سەرۆکی دەزگای دژەتیرۆری عیراق، سەردانی سلێمانی كرد و لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە كرد.
Your Comment