مەزڵوم کۆبانێ لە سلێمانی بەئامانج نەگیراوە

بەشی سووریا- هێزەکانی سووریای دیموکرات رەتی کردەوە، مەزڵوم کۆبانێ لە سلێمانی کرابێتە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاوی کردەوە: "ئەو زانیاریانەی باس لە بەئامانج گرتنی مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی دەکەن، دوورن لە راستیەوە".

هەسەدە ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەموو ئەو هەواڵانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە فەرماندەی گشتی هێزەکانمان مەزڵوم عەبدی لە شاری سلێمانی کراوەتە ئامانج، دوورن لە راستیەوە، فەرماندەی گشتی لە ئەرکدایە".

ئەوەشی خستۆتەڕوو، "ئەو هەواڵە ساختانە بە ئامانجی ڕەشبگیری سیاسی بەرامبەر هەندێک هێز لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێن".

News Code 221233

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha