بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی له نووسینێکدا له پهڕهی تایبهتی خۆی له فهیسبووک رایگهیاندووه، ژمارەیێک لە هونەرمەندانی شێوەکار سەردانیان کردووە و لە بەرامبەر بڕیاری سڕکردنیدا لەلایەن حزبەکەی خۆیەوە، پشتیوانیان بۆ دەربڕیوە.
باس لهوهش کردووه، "من نامەوێت بە هیچ جۆرێک بچمە ناو ئەو بابەتەوە، ئەویش لەبەرئەوەی چاوەڕێ دەکەم بزانم ئەنجومەنی باڵا سیاسی لەسەر ئەم بڕیارە، کە پێشێل کردنی پەیڕەوی ناوخۆ و دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیە و کاک کۆسرەت سەرۆکیەتی، چ هەڵوێستێکیان دەبێت؟".
راشیگەیاندووە، دواتر لەبەر رۆشنایی هەڵوێستی ئەنجومەنەکە، ئەویش هەڵوێستی خۆی رادەگەیەنێت.
مەلا بەختیار ئاماژەی بەوەش کردووە، "چرکەیێک لە هەستما، لە هەڵوێستما، لە مێژوومدا، لە ئێستا و لە ئاییندەشمدا، ئەم بڕیارە کاریگەری لە سەرم نەبووە".
رۆژی 21 ی ئهم مانگه سهرکردایهتی یهکێتی بۆ ماوهی سێ مانگ مهلا بهختیاری له کاری حزبی سڕ کرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment