بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ هەینی لە 22ـەمین دادگای سزا قورسەکانی ئەنقەرە بە ئامادەبوونی پارێزەرانی، پڕۆسەی دادگایی کردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش بەڕێوەچوو، ئەویش لەسەر دۆسیەی هەڕەشەکردن لە دادوەری دۆسییەکانی دژەتیرۆر.
دادگا لەو کەیسەدا بڕیاری دا بە سزادانی دەمیرتاش بە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی کردن.
دەمیرتاش لە دانیشتنەکەدا بەشێوەی ئۆنڵاین بەشداربوو و ڕایگەیاند، "داواکاری گشتیی ئەنقەرە سێ هەزار و 500 لاپەڕە تۆمەتنامەی پێشکەش کردووە، بەڵام تەنانەت یەک بەڵگەی بەرجەستەکراو دژی من تۆمارنەکراوە".
سەرچاوە: شارپرێس
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment