باس کردن لە داهاتەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تەفرەقە دەنێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی کردەوە باس کردن لە داهاتی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ئەوەی کە ئەم پارێزگایە نابێت لە داهاتی دیکەی پارێزگاکان بەهرەمەند ببێت دەبێتە هۆی تەفرەقە نانەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەختیار شاوەیس، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فەیسبووکی خۆی سەبارەت بە ڕەوانەکردنی داهاتی سلێمانی بۆ حکوومەت نووسینێکی بڵاو کردەوە و بێ ئەوەی ناویان بهێنێت وەڵامی پێشەوا هەورامانی وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان دایەوە.

لە بەشێکی نووسینەکەدا هاتووە: ئەم حکوومەتە هەر ئەوە مابوو کە کێشە و ململانێ بخەنە ناو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە و تەفرەقە لەنێوان خەڵکی دهۆک و سلێمانی دروست بکات، ئەوەتا حکوومەت بەبیانوی ئەوەی کە سلێمانی داهاتی تەواوی نەناردوە، مووچەی وەزارەتی تەندروستی بەلێبڕینەوە بەدوو ڕۆژ دابەش دەکات، پەرلەمانتارە موزایەدەچیەکانیان دەڵێن: ئاخر چۆن دەبێت دهۆک هەموو داهاتی رادەستبکات و مووچەی سلێمانی پێبدات؟ و چۆن دەبێت، سلێمانی 43%ی موچە ببات و 34%ی داهات پێکبهێنێت.

ئەوەشی خستەڕوو: ئێستا ئێوە بەبێ ئەوەی بەخۆتان بزانن، هەمان قسەی پەرلەمانتارانی عەرەب لە بەسرە دەکەنەوە کە دەیانوت نابێت داهاتی نەوتی بەسرە کە 83%ی داهاتی هەموو عێراق پێکدەهێنێت بخەینە خەزێنەی حکوومەت و هەرێمی کوردستان داهاتی نەوتەکەی رادەست نەکات، ئێوە کەقسەی پەرلەمانتارانی لایەنە عەرەبیەکان دەکەنەوە، ئەوا رێک دان دەنێن بەوەی کە قسەکەی ئەوان راستەو چەند ساڵە سەرچاوەی کێشەکان هەر ئێوەن و لەهەردوولا خەریکی دزین.

دەقی نوسینەکەی بەختیار شاوەیس:

ئەم عەقڵیەتی حوکمڕانیە جێگای شەرمەزاری یە

ئەی بۆ لەگەڵ بەغداد شتێکی تر دەڵێن؟!

ئەم حکوومەتە هەر ئەوە مابوو کە کێشە و ململانێ بخەنە ناو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانەوە و تەفرەقە لەنێوان خەڵکی دهۆک و سلێمانی دروست بکات.

ئەوەتا حکوومەت بەبیانووی ئەوەی کەسلێمانی داهاتی تەواوی نەناردووە، مووچەی وەزارەتی تەندروستی بە لێبڕینەوە بەدوو ڕۆژ دابەش دەکات.

پەرلەمانتارە موزایەدەچیەکانیان دەڵێن ئاخر چۆن دەبێ دهۆک هەموو داهاتی تەسلیم بکات و مووچەی سلێمانی پێ بدات؟ و دەڵێن: چۆن دەبێت سلێمانی ٤٣٪ی مووچە ببات و ٣٤٪ی داهات بدات

بەڕاستی مەهزەلەیە، چونکە:

١- ئێستا ئێوە بەبێ ئەوەی بەخۆتان بزانن هەمان قسەی پەرلەمانتارانی عەرەب لەبەسرە دەکەنەوە کە دەیانوت نابێ داهاتی نەوتی بەسرە کە ٨٣٪ داهاتی هەموو عێراق پێکدەهێنێت بخەینە خەزێنەی حکوومەت و هەرێمی کوردستان داهاتی نەوتەکەی تەسلیم نەکات.

ئێوە کە قسەی پەرلەمانتارانی لایەنە عەرەبیەکان دەکەنەوە ئەوا رێک ئیعتراف دەکەن بەوەی کەقسەکەی ئەوان راستە و چەند ساڵە سەرچاوەی کێشەکان هەر ئێوەن و لەهەردوولا خەریکی دزین.

٢- بەم حکومداریە فشۆڵ و شکستخواردوەوە کە جیاوازی لەنێوان سێ پارێزگای هەرێم دەکەن، جارێکی تر دەرکەوت ئێوە نەک دەوڵەتدار نین بەڵکوو مانەوەی یەک هەرێمی یەکگرتوویشتان بۆ چەلەحانێی داهاتی پارێزگا بچووک کردوەتەوە و بەم عەقڵیەتەی ئێوە ئیتر ئەبێ چاوەڕێی تەفرەقە بکەین لەنێوان ئەم قەزا و ئەو ناحیە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2135

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha