بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، دۆسیەی سێ پەرلەمانتاری سەر بە هەدەپە هاتووەتە پەرلەمان و لیژنەی دادی پەرلەمان لێكۆڵینەوە لەسەر دۆسیەكە دەكەن و پاشان لەبارەی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەریان بڕیاری کۆتایی دەدەن.
ئەو پەرلەمانتارانەی هەدەپە كە بڕیارە پارێزبەندییان لەسەر هەڵبگیرێت، ناوەکانیان بریتییە لە "عومەر ئۆجەلان، كەمال بولبوول و سالیحە ئایدەنیز".
ئەو تۆمەتەی دراوەتە پاڵ ئەو سێ پەرلەمانتارەی هەدەپە، پروپاگەندەیە بۆ پارتی كرێكارانی كوردستانی تورکیا هەروەها سووكایەتی كردنە بە سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا.
سەرچاوە: باسنیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment