لە تورکیا سێ پەرلەمانتاری دیکەی هەدەپە پارێزبەندییان لەسەر هەڵدەگیرێت

بەشی تورکیا- لە لایەن دادگای باڵای توركیاوە دۆسیەی سێ پەرلەمانتاری سەر بە هەدەپە رەوانەی پەرلەمان كراوە بۆ ئەوەی پارێزبەندییان لەسەر هەڵبگیرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسەكانی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە، دۆسیەی سێ پەرلەمانتاری سەر بە هەدەپە هاتووەتە پەرلەمان و لیژنەی دادی پەرلەمان لێكۆڵینەوە لەسەر دۆسیەكە دەكەن و پاشان لەبارەی هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەریان بڕیاری کۆتایی دەدەن.

ئەو پەرلەمانتارانەی هەدەپە كە بڕیارە پارێزبەندییان لەسەر هەڵبگیرێت، ناوەکانیان بریتییە لە "عومەر ئۆجەلان، كەمال بولبوول و سالیحە ئایدەنیز".

ئەو تۆمەتەی دراوەتە پاڵ ئەو سێ پەرلەمانتارەی هەدەپە، پروپاگەندەیە بۆ پارتی كرێكارانی كوردستانی تورکیا هەروەها سووكایەتی كردنە بە سەرۆكایەتیی كۆماری توركیا.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2132

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha