جێمس جیفری کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی لە سووریا ڕایگەیاند

بەشی سووریا- جێمس جیفری، نێردەی ئەمەریکا لە سووریا کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی لە سووریا ڕایگەیاند و دەستی لە کار کشایەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جێمس جیفری، نێردەی ئەمەریکا لە سووریا، لە چەند سەعاتی رابردوودا دیداری لەگەڵ هاوتا ئەوروپی و عەرەبی و ئۆپۆزسیۆنەکانی سووری ئەنجام دا، تا کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی بەوان رابگەیەنێ.

لەدیدارەکەدا جیفری جەخی کردەوە، کە لەحاڵەتێکدا ئەگەر جۆ بایدن بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا سەربکەوێ، ئەوا سیاسەتەکەی ئەو لە سووریا بەردەوام دەبێ.

بڕیار وایە جێگرەکەی خۆی، جویل روبارن، شوێنی بگرێتەوە، کە لە هەموو پەیوەندی و دیدارەکانیدا لەگەڵیدا ئامادە بووە، دوای ئەوەی لە ناوەڕاستی ساڵی 2018 پۆستی رێکخەری تایبەتی لە وەزارەتی دەرەوە بۆ دۆسیەی سووریا و نوێنەری واشنتن لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش وەرگرتووە.

جیفری لە دیداری ماڵئاواییدا بە هاوتا ئەوروپییەکانی راگەیاندووە، سیاسەتی ئێستای ئەمەریکا بەرامبەر بە سووریا بەردەوام دەبێ، بە چاوپۆشی کردن لەوەی دەرەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمەریکا چی دەبن.

ناوبراو گوتیشی: "دەتوانم بڵێم، ئەوەی پەیوەندیی بە مانەوەمان لە سووریاوە هەیە، من هیچ گۆڕانکارییێک لە بوونی هێزەکانمان نابینم، هیچ گۆڕانکارییەکیش لە سیاسەتی سزاکانمان نابینم، جا ئەگەر لەگەڵ ئیدارەی بایدندا بێت یان لەگەڵ ترەمپ".

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210751

Your Comment

You are replying to: .
captcha