كۆمەڵی ئیسلامی: شەڕی پارتی و پەکەکە بە زیانی هەموو کوردە

بەشی عێراق و هەرێمیی کوردستان- ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ئیدانەی شەڕی براکوژی دەکات و داوا دەکات لایەنەکان خۆیان لە باس کردنی بپارێزن.

کوردپرێس: لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵ ئاماژەی بەوەكردووە" به‌ هه‌ردوو هێزی چه‌كداری هەرێمی کوردستان یه‌كێتی و پارتی، به‌تایبه‌ت پارتی كه‌ ئێستا ناوی ده‌هێنرێت وه‌كوو لایه‌نێكی شه‌ڕه‌كه‌ ده‌ڵێین؛ كه‌ شه‌ڕی كورد و كورد قه‌ده‌غه‌ بكه‌ن و دژی بوه‌ستن، چونوكه‌ دواجار به‌ زه‌ره‌ری هه‌موو كورده‌ .

ئەنجومەنەكە داواشی لە پەکەکە کردووە باری خراپی سیاسیی و ئابووری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو بگرن و ڕێز له‌ دامه‌زراوه‌ فه‌رمییه‌كان بگرن. لەبارەی تەقاندنەوەی بۆری نەوتی هەرێمیش دەڵێت، ئه‌وا كارێكی خراپه‌ و دژ به‌ خه‌ڵكی هه‌رێم ئه‌نجام دراوه‌.

لەبەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكە هاتووە، ئه‌م میلله‌ته‌ به‌ش مه‌ینه‌ته‌ كه‌ به‌ دوو مانگ جارێك به‌شه‌ مووچه‌یه‌ك وه‌رده‌گرێت، به‌رگه‌ی شه‌ڕی كورد كوژی ناگرێت و داواش له‌ حكوومه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌ین ئه‌مه‌ش نه‌كاته‌ پاساوی زیاتر بۆ بارگرانكردنی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان و دواخستنی زیاتری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران .

هەروەها داواشی کردووە هه‌موو لایێک خۆ له‌ گرژیی و ئاڵۆزی و زه‌مینه‌ی شه‌ڕ بپارێزن و به‌زه‌ییه‌كیان به‌ حاڵی میلله‌تی كورددا بێته‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210673

Your Comment

You are replying to: .
captcha