سیاسەتەکانی PKK خزمەت بە بەرژەوەندیی کورد ناکات

بەشی تورکیا- عوسمان ئۆجه‌لان ڕەخنە لە سیاسەتەکانی پەکەکە دەگرێت و دەڵێت سیاسەتەکانی PKK خەساری لە کورد داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عوسمان ئۆجه‌لان برای سەرکردەی زیندانی کراوی پەکەکە لە وتەکانیدا ڕەخنەی لە ئەو حزبە گرت و دەڵێت: "په‌که‌که‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری سنوور، سه‌دان گوندی به‌ خه‌ڵک چۆڵ کردووه‌. رێگره‌ له‌وه‌ی خه‌ڵک بگه‌ڕێته‌وه‌ گونده‌کان. بۆیه‌ ده‌توانم بڵێم ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئێستا په‌که‌که‌ هه‌یه‌تی زیانی زۆری به‌ کورد گه‌یاندووه‌".

ئاژانسی Nerinaazad زیاتر دەنووسێت: عوسمان ئۆجه‌لان، به‌رده‌وام بوو له‌ ره‌خنه‌گرتن له‌ په‌که‌که‌ و گوتی: په‌كه‌كه‌ ره‌وشی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رچاو ناگرێت. ئه‌و سیاسه‌ته‌ی گرتوویه‌تییه‌ به‌ر، خه‌ڵكی كوردستان لێی زیانمه‌ند بووه‌ و ئه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن له‌ په‌كه‌كه‌ كوردترن؛ په‌که‌که‌ ده‌یه‌وێت سزای هه‌موو کورد بدات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌تی ئه‌ویان قبووڵ نه‌کردووه‌. پێویسته‌ په‌که‌که‌ واز له‌و سیاسه‌ته‌ی بهێنێت کە به‌رده‌وام زیانی لێده‌که‌وێته‌وه‌.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 210650

Your Comment

You are replying to: .
captcha