ئه‌ردۆغان: هه‌رچۆنێك ئارەزوومان بێت هێرش ده‌كه‌ینه‌وە سه‌ر سووریا

بەشی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی دووباره‌ هێرش كردنه‌وه‌ سه‌ر كوردستانی سووریا ده‌كات و دەڵێت هەر چۆنێک بمانەوێت هێرش دەکەینەوە سەر سووریا.

کوردپرێس:

جارێكی دیكه‌ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه‌ سه‌ر باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌كات، ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌شداربوون، پابه‌ندی به‌ڵێنه‌كه‌یان نه‌بن.

سه‌رۆك كۆماری توركیا وتیشی، "ده‌بێت تیرۆریسته‌كان له ‌سنووركانی توركیا دوركه‌ونه‌وه‌، ئه‌گه‌رنا توركیا چۆنی بوێت ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی بۆ سوریا ئه‌نجام ده‌دات".

له‌لایێكی دیكه‌وه‌ ئەنجومەنی گرێ سپی پەیامێكی لە رێگەی بەشێك لە میدیاكانی كوردستانی سووریا بڵاوكردووەتەوە و ئاماژەی بەوە كردووە، ئەگەر ھەیە شەپۆلێكی دیكەی ئاوارەیی لە ناوچەكە روو بدات.

News Code 210622

Your Comment

You are replying to: .
captcha