هەوڵی گەڕاندنەوەی کۆچەرە کوردەکان لە میسرەوە دەردێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ده‌زگای لووتكه‌ زانیاریی نوێ له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و كۆچه‌ره‌ كوردانه‌ بڵاو دەکاتەوە كه‌ هێزی ده‌ریاییی میسر له‌ مردن ڕزگاری كردن.

کوردپرێس:

ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لوتكه‌ ڕایگه‌یاند ، تا ئێستا 21 خێزان له‌ كه‌سوكاری ئه‌و كۆچه‌ره‌ كوردانه‌ی كه‌ ڕۆژی سێ شه‌ممه‌ له‌لایه‌ن هێزی ده‌ریاییی میسر ڕزگاركران، ناسنامه‌ و به‌ڵگه‌نامه‌یان پێشكه‌شی ده‌زگای لوتكه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ڕێگه‌ی یاسایی بیانگه‌ڕێننه‌وه‌ هه‌رێمی كوردستان.

ناوبراو وتیشی، له‌ ئه‌و 57 كۆچه‌ره‌ی ڕزگاركراون، زیاتر له‌ 30 كۆچبه‌ریان كوردن و 14 كۆچه‌ریان خه‌ڵكی ناحیه‌ی چوارقوڕنه‌ن و ئه‌وانی تریش خه‌ڵكی سلێمانی و ده‌ربه‌ندیخان و چه‌ند شوێنێكی ترن.

سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه‌، داوا ده‌كات له‌ كه‌سوكاری ئه‌و كۆچه‌رانه‌ی له‌ وڵاتی میسر ڕزگاركراون و ئێستا ده‌ستبه‌سه‌رن، به‌مه‌به‌ستی هاوكاری و كارئاسانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ییان، به‌زووترین كات به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌و كۆچه‌رانه‌ بگه‌یه‌ننه‌ ده‌ستیان،چونكه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌ له‌به‌رده‌ستبێت ئاڕاسته‌ی حكومه‌تی میسری ده‌كرێن.

News Code 210574

Your Comment

You are replying to: .
captcha