کوردپرێس: بەپێی رێککەوتنی شنگالی نێوان هەردوو حکوومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان کە لەسەرەتای تشرینی یەکەم واژۆ کراوە، دۆسیه‌ی ئه‌منی قەزاکە ده‌درێته پۆلیسی ناوخۆیی، ده‌زگای هه‌واڵگری، ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی به هه‌ماهه‌نگی هێزه ئه‌منییه‌کانی سه‌ر به حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی دوو هه‌زارو 500 کارمه‌ندی ئه‌منی که هه‌زار و 500یان له ئاواره شنگالییه‌کانی ناو که‌مپ و هه‌زاریان له دانیشتوانی ئێستای شنگال بن.
لە 20ی تشرینی یەکەمەوە قایمقامیەتی جێگرەوەی شنگال کە لە دهۆک دەوام دەکەن، دەستیکرد بە وەرگرتنی مامەڵەی دامەزراندن و تائێستا 10 هەزار فۆرم پڕکراونەتەوە و بڕیارە پرۆسەکە هەفتەیێک بخایەنێت لە رۆژی دەستپێکردنییەوە.
بەپێی مەرجەکان، ئەوانەی دەیانەوێت دابمەزرێن تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 35 ساڵ بێت، پێویستە عیراقی بێت و لە بنەڕەتدا خەڵکی قەزای شنگال بێت، هەروەها بڕوانامەی شەشی سەرەتایی بەرەو سەرەوەی هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا لە پشکنینی تەندروستی و جەستەیی دەربچێت و هیچ تاوانێکی نەکردبێت.
نایف سه‌یدۆ، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنونێ – بیناکەیان لە دهۆکە-، بە کەرکووک ناو-ی وت "له‌هه‌ر که‌مپێکی سنووری پارێزگای دهۆک لیژنه‌یێکی تایبه‌ت له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێم دانراوه بۆ وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی دامەزراندنی ئاواره‌کان... ماوه‌ی پێشکه‌ش کردن هەفتەیێکە و تائێستا 10 هەزار کەس فۆرمیان پڕکردۆتەوە، پێمانوایە تا کۆتا رۆژ ژمارەکە بۆ دوو هێندە بەرزدەبێتەوە".
ئەوەش لەکاتێکایە هێشتا هیچ فەرمانێکی دامەزراندن لە حکوومەتی عێراقەوە دەرنەکراوە بۆ دامەزراندن، تەنیا لە رێککەوتنی شنگالدا باس کراوە، وەک عه‌لی عومه‌ر گه‌عبۆ، جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا بۆ کاروباری ئاواره و رێکخراوه‌کان جەختی لێکردەوە.
عه‌لی عومه‌ر گه‌عبۆ دەڵێت"په‌یوه‌ندیم بە مەحما خەلیل، قایمقامی شنگالەوە کرد لە دهۆک، ئەو وتی وه‌زیری ناوخۆی حکوومه‌تی هه‌رێم داوای لێکردوین ناونووسین بۆ دامەزراندن دەستپێبکەین تا لە کاتی جێبەجێ کردنی رێککەوتنەکە ناوەکان ئامادەبن".
سەرچاوە: ئاوێنە
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment