بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حکوومەتی عێراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەینیی ڕابردوو ڕایانگەیاند کە ڕێککەوون لەسەر ئاسایکردنەوەی دۆخەکە لەناوچەی ئێزدی نشینی شەنگال. هەیان هەزار کەس لە ئێزدییەکان لە ساڵی 2014 پاش هێرشی داعش ئەو ناوچەیانە بەجێهێشت. بەم حاڵەشەوە پاش شکست هێنانی داعش ئاوارە ئێزدییەکان بەهۆی بوونی هێزە چەکداریە جیاوازەکانەوە لە ناوچەکەیاندا، نەیانتوانیوە بۆ زێدی خۆیان بگەڕێنەوە.
لاهیب هیگڵ، لێکۆڵەری پرسەکانی عێراق لە پەیمانگای گرووپی نێونەتەوەیی قەیران، لەبارەی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال بە ڕۆژنامەی نەشناڵ-ی وتووە: ئەخ ڕێککەوتنە زۆر گرینگە چوونکە مۆڵەت بە 200000 ئاواری ئێزدی دەدات بگەڕێنەوە بۆ شەنگال.
ناوبراو زیاتر وتی: ئەمە یەکم ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدایە لەسەر بەشێک لە ناوچە کێشەلەسەرەکان کە پرسە ئەمنی و کارگێڕییەکان تاوتوێ دەکات.
بەم حاڵەوە، ئەم شرۆڤەکارە جەخت دەکاتەوە کە جێبەجێ کردنی ئەم ڕێککەوتنە دژوار دەبێت چوونکە بەپێی ئەم ڕێککەوتنە دەبێت هێزە بیانییەکان، لەوان پەکەکە کە ئەمریکا وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی ناساندوویەتی ناوچەکە چۆڵ بکەن و پەکەکە-ش ئەم ڕێککەوتنەی ڕەت کردۆتەوە.
لاهیب هیگڵ هۆشداری دەدات ئەگەر ئەم ناکۆکییە بە دانوستان چارەسەر نەکرێت مەترسیی ڕووبەڕووبوونەوەی پەکەکە لەگەڵ ئەو هێزە نوێیە هەیە کە بەغدا دیاریی دەکات و لە شەنگال جێگیر دەبێت.
مەحما خەلیل، لە بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێشتر لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری شەنگال دەستنیشان کرابوو، دەڵێت بەگوێرەی ئەم ڕێکەوتنە هەموو هێزە چەکدارەکان کە لە شەنگال جێگیرن لەوان ئەو هێزانەی کە پێوەندیی نزیکیان بە پەکەکە-وە هەیە لەم شارە دوور دەخرێنەوە و ڕێگا بۆ نۆژەنکردنەوەی شەنگال و گەڕانەوەی هەموو ئێزدییەکان بە هەماهەنگیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خۆش دەکرێت.
بەرپرسێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە نەیوستووە ناوی بدرکێندرێت بە نەشناڵ-ی وتووە ئەم ڕێککەتنە ڕووبەڕووی هەندێک کێشە و گرفت وەکوو دژایەتی کردنی پەکەکە دەبێتەوە بەڵام هەولێر و بەغدا بەسەر ئەم کێشە و گرفتانەدا زاڵ دەبن.
ناوبراو جەخت دەکاتەوە ئەم ڕێککەوتنە ڕێگری دەکات لە گەڕانەوەی تیرۆریستانی داعش بۆ ناوچەکە و هەروەها بەستێن بۆ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی ناوەندیی عێراق فەراهەم دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment