بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەستخۆشی لە تیمی دانوستاندنکاری هەردوولا بۆ سەرخستنی گفتوگۆکان و گەیشتن بەو رێککەوتنە دەکات. دەشڵێت، "ئه‌م کاره ئه‌نجامى هه‌ست کردن به به‌پرسياريه‌تى، پێکه‌وه‌يى و کارى هاوبه‌شى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌کانه".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاس و پێ‌زانین و دەستخۆشییەکی "تایبەت" پێشکەش بە مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و رایدەگەیێنێت، "رۆڵێکی دیاری کاریگەر و یارمەتیدەری بینیوە لە سەرخستنی گفتوگۆکان".
لە پەیامەکەیدا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای کردووە، پابه‌ندى به جێبه‌جێکردنى رێککه‌وتنه‌که‌وه بکرێت، راشیگەیاندووە، "داوا له هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تييه‌کانمان ده‌که‌ين، بۆ ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ى شنگال و ناوچه‌که و بووژاندنه‌وه‌ى ژێرخانيان هاوکارمان بن که ده‌بێته مايه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاشتيى کۆمه‌ڵايه‌تى و قووڵ کردنه‌وه‌ى پێکه‌وه‌ژيان و لێبورديى له‌نێوان پێکهاته‌کاندا".
دەقی پەیامی سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان:
به ئه‌رێنى و گه‌شبينييه‌وه له ڕێککه‌وتنى ئه‌مڕۆى نێوان حکوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بۆ ئاسايي کردنه‌وه‌ى دۆخى شه‌نگال ده‌ڕوانين. ده‌ستخۆشى له تيمى دانوستانکارى هه‌ردوولا بۆ سه‌رخستنى گفتوگۆکان و گه‌يشتن به ڕێککه‌وتن ده‌که‌ين. ئه‌م کاره ئه‌نجامى هه‌ست کردن به به‌پرسياريه‌تى، پێکه‌وه‌يى و کارى هاوبه‌شى لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌کانه.
سوپاس و پێزانين و ده‌ستخۆشييه‌کى تايبه‌ت پێشکه‌ش به به‌ڕێز سه‌رۆک وه‌زيران مسته‌فا کازمى ده‌که‌ين که ڕۆڵێکى ديارى کاريگه‌ر و يارمه‌تيده‌رى بينى بۆ سه‌رخستنى گفتوگۆکان و گه‌يشتن به‌م ڕێککه‌وتنه، هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگيرى و به‌شداريى خاتوو جينين پلاسخارت نوێنه‌رى تايبه‌تى سکرتێرى گشتيى نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کان له عێراق و ماندووبوونى بۆ گه‌يشتن به ڕێککه‌وتنه‌که و هه‌موو لايه‌ک ده‌که‌ين که يارمه‌تيده‌ر و هاوکار بوون.
ئه‌م ڕێککه‌وتنه هه‌نگاوێکى نيشتمانيانه‌ى دروسته له به‌رژه‌وه‌نديى ته‌واوى وڵات‌دا و ده‌بێته هۆى بنياتنانه‌وه و پته‌وکردنى متمانه له‌نێوان حکوومه‌تى فيدراڵى عێراق و حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستاندا، هيوادارين هه‌نگاوى ديکه‌ى بۆ چاره‌سه‌رکردنى ته‌واوى کێشه‌کانى نێوان هه‌ردوولاى به‌دوادا بێت و گه‌ڕانه‌وه‌يه‌کى سه‌ربه‌رزانه و ئارام و بێ کێشه بۆ خوشک و برايانى ئێزدى و ته‌واوى خه‌ڵکى شه‌نگال و سه‌قامگيرى و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى ناوچه‌که، دابين بکات.
داواکارين پابه‌ندى به جێبه‌جێ کردنى ڕێککه‌وتنه‌که‌وه بکرێت، هه‌روه‌ها داوا له هاوبه‌شه نێوده‌وڵه‌تييه‌کانمان ده‌که‌ين بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ى شه‌نگال و ناوچه‌که و بووژاندنه‌وه‌ى ژێرخانيان هاوکارمان بن که ده‌بێته مايه‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى و ئاشتيى کۆمه‌ڵايه‌تى و قووڵکردنه‌وه‌ى پێکه‌وه‌ژيان و لێبورديى له‌نێوان پێکهاته‌کاندا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment