کودپرێس: عەقید محەمەد عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای سەڵاحەدین، ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی١١ی٢٠٢٠ لەبارەی هێرشێکی شەوی رابردووی شارەدێیەکی سنووری پارێزگای سەڵاحەدینی بە باسنیوز-ی ڕاگەیاندووە: "درەنگانی شەوی رابردوو بەهۆی هێرشێکی داعشەوە لە گوندی "مەزاریع"ی سەر بە ناحیەی یەسروب، پۆلیسێک گیانی لەدەست داوە و سێ پۆلیسی دیکەش بریندار بوون."
گوتیشی: "هێرشەکە بە دیاریکراوەی کراوەتە سەر ماڵی عەقید بەهلول زوبەیدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی یەسروب بووە و بەو هۆیەشەوە ناوبراو بریندارە".
راشیگەیاند: "تیرۆریستانی داعش پاش ئەو کردەوە تیرۆریستییە هەڵاتوون".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment