وەزیری بەرگریی عێراق گەیشتە کەرکووک

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیری بەرگریی عێراق گەیشتە کەرکووک و لەلایەن بەرپرسانی ئەمنیی و سەربازییەوە پێشوازیی لێکرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ پێنجشەممە جومعە عیناد وەزیری بەرگریی عێراق گەیشتە شاری کەرکووک و لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی شارەکە نەخشەڕێگەی جێبەجێ کردنی رێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێ دەکەن.

پێشتریش هەولێر و بەغدا کاریان لەسەر چالاک کردنی چوار ژووری هاوبەش کردووە بۆ هەماهەنگی زیاتر لە نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە لە ناوچەکانی کەرکووک و دیالە ونەینوا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شانە نووستووەکانی داعش.

شایانی باسە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق رێککەوتنیان واژۆ کردووە، بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکان، بڕیار دراوە چەند ناوەند و لیژنەیێکی هاوبەش بۆ ئەم مەبەستە دروست بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2069

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha