دەوڵەت باخچەلی: هەنگاوی چەکدارانەی ئیسرائیل لە سنوور دەرچووە

بەشی تورکیا- سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی تورکیا دەڵێت هەنگاوی چەکدارانەی ئیسرائیل لە سنوور دەرچووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵۆ باسی لەوەکردووە، کە کردە چەکدارییەکانی ئیسرائیل لە سنووری خۆی تێپەڕی کردووە و دەشڵێت، "ئەگەر ئەم گرژییانە بەردەوام بێت، ئەوا خۆمان لەبەردەم بژاردەی جەنگێکی هەرێمی یانیش نێودەوڵەتی دەبینینەوە."

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەپەرستی تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەگەر هیچ پلانێکی تایبەت بە درووست کردنی هێزی تایبەتی ئاشتی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، یان بەشداری کردنی دەوڵەتانی ئیسلامی بۆ پاراستنی قودس پێکنەهێندرێت، ئەوا دەبێت تەواوی مرۆڤایەتی وانەیێک لە مێژوو وەربگرێت.

شەڕ و گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین پێدەنێتە هەفتەی دووەمەوە، سەرباری هەوڵەکان بۆ نێوەندگیری و بەستنی ئاگربەست، بەڵام هێشتا شەڕ و گرژییەکان بەردەوامە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 2051

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha