کوردی سووریا سوورە لەسەر دانوستاندن لەگەڵ دیمەشق

بەشی جیهان- بەرپرسێکی ئیدارەی خۆسەری باکووری سووریا جەختی کردۆتە سەر زەروورەتی دانوستانی نێوان کوردەکان و دەوڵەتی ناوەند و دەڵێت: لە ئێستادا هیچ گفتوگۆیێک لە ئارادا نیە.

کوردپرێس:

بەسام شاکر نوێنەرێکی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتە کە باڵی سیاسیی هێزەکانی سووریای دیموکراتە لە ئەمریکا و باسی پڕۆسەی دانوستانی نێوان کوردەکان و دەوڵەتی ناوەندی دەکات و نیگەرانیی خۆی لەو بارەیەوە دەردەبڕێت.

بەسام شاکر بە ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی وتووە: لە ئێستادا هیچ دانوستانێک لە نێوان دوو لایەنەکەدا نیە. نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە ئەمریکا، دیمەشق بەوە تۆمەتبار دەکات کە حەز بە پێوەندی لەگەڵ کوردەکان ناکات چوونکە بە وتەی ناوبراو، دیمەشق نیازیەتی دۆخەکە بگەڕێنێتەوە بۆ پێش 2011 و هیچ گۆڕانێک لە باکووری خۆرهەڵاتی سووریا ڕوو نەدات ئەوەش لە کاتێکدا کە ئێستا ناوچەکە لە ژێر دەسەڵاتی کوردیدایە.

بەو حاڵەشەوە شاکر جەختی کردۆتە سەر پێوەندیی نێوان کوردەکان و دەوڵەتی ناوەند و دەڵێت: ئێمە ئێستا بەشێکین لە چارەسەری قەیرانی سووریا بۆیە پێوەندیی نێوان کورد و دەوڵەتی ناوەند شتێکی ئاسایی دەبێت.

News Code 2049

Your Comment

You are replying to: .
captcha