کوژران و بریندار بوونی 5 سەربازی تورکیا لە ئیدلیب

بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا بڵاوی کردەوە ژمارەیێک لە هێزەکانی وڵاتەکەی لە ئیدلیب کوژران و بریندار بوونە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی تورکیا (MSB) لە ڕاگەیێندراوێکدا بڵاوی کردەوە 5 سەربازی ئەو وڵاتە لە ئیدلیب کوژران و بریندارن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئانادۆڵۆ، وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاندووە لە هێرشێکی مووشەکیدا کە لە ناوچەی بەهار کالکانی لە ئیدلیب کراوتە سەر هێزەکانیان سەربازێکیان کوژراوە و و چوار هێزی دیکەشیان بریندارن و بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.

فەخرەدین ئاڵتون وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فۆئاد ئۆکتای یاریدەدەری سەرۆک کۆماری تورکیا، مەولوود چاوشئۆغڵۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا لە چەند پەیامی جیاجیادا سەرەخۆشییان بۆ ئەو ڕووداو ڕاگەیاندووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1980

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha