بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیلان بن میر، شرۆڤەکاری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڕوای وایە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا کوردانی سووریای کردە قوربانی، بەبۆنەی پەیوەندیی نزیکی خۆی لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا.
ناوبراو لە یادداشتێکدا کە لە ماڵپەڕی "ئاگۆستا فری پرێس" بڵاو کراواتەوە باس لە گۆڕانکاریی بەرچاوەی سیاسەتەکانی ئەمریکا دەکات لەبارەی کوردەکانی سووریا لەسەردەمی جۆبایدن لە چاو سەردەمی ترەمپ.
ئیلان بن میر ئاماژەی داوەتە بەیاننامەکەی جۆ بایدن لەبارەی بە ژینۆساید ناساندنی ئەرمەنییەکان لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و ئەوەشی وەکوو هۆشداریی جۆ بایدن بۆ ترەمپ لەقەڵەمداوە.
ناوبراو جەختی کردۆتەوە کە جۆ بایدن پشتگیریی زیاتر لە کوردانی سووریا دەکات کە یەک لە بەشەکانی ئەو پشتگیرییە پشتگیریی سیاسی و ئابووری لە کوردانی سووریایە، تاکوو ئەردۆغان لەوە زیاتر بە بیانووی شەڕی تیرۆرەوە هێرش نەکاتە سەر کوردستانی سووریا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment