بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کە سەردانی تارانی کردووە پێش نێوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە لەگەڵ عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران کۆبوویەوە و پرسە دوولایەنە و ناوچەی و نێونەتەوەییەکانیان تاوتوێ کرد.
شەمخانی لەم دیدارەدا وێڕای وتنی ئەمەی کە دەفرایەتیی سەقامگیری ناوچەکە لەڕێگای گفتوگۆ و هاوکارییە ناوچەییەکان و بەبێ دەستوەردانی هێزەکانی دەرەوەی ناوچەکە دەستەبەر دەکرێت جەختی لە هاوکاریی هەموو لایەنەکانی ناوچەکە کردەوە.
سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئەمەشی ڕاگەیاند ڕێککەوتنە دوولایەنەکانی نێوان بەغدا و تاران گرنگیی ستراتێژیکی هەیە و زیادی کرد: دەبێت پەلە بکرێت لە جێبەجێ کردنی ڕێککەوتنەکاندا و پەیوەندییەکانی دوو وڵات پەرەیپێبدرێت و ببێتە نوێنەک و سەرمەشقێکی سەرکەوتوو لە هاوکارییە دوولایەنەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment