بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا کە زیاتر لە کاتژمێرێکی خایاندووە، بابەتەکانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، لیبیا و سووریا تاوتوێ کراون.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە ماکرۆن داوای کردووە ئەو کۆبوونەوانە بە نیازباشی و هەوڵدان بۆ کەم کردنەوەی گرژییەکان ئەنجام بدرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ماکرۆن داوای کردووە دیالۆگی هاوشێوەی ئەوە لەنێوان تورکیا و قوبرسی باشوور دروست ببێت و هاتووە: ''سەرکۆمار ماکرۆن ئەوەی وەبیرهێنایەوە کە هەمیشە ئامادەی دیالۆگن و گرنگیی دەدەن بە پەیوەندی دروستی نێوان یەکێتیی ئەورووپا و تورکیا. ئەوە کراوەیە و پێویستە پشت بە بنەمای رێزگرتن لە بەرژەوەندییەکانی هەر یەکێکیان ببەسترێت''.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها ئەوەش هاتووە کە ماکرۆن داوای لە تورکیا کردووە رێز لە سەروەریی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا و یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرێت، خۆی بە دوور بگرێت لە چالاکی نوێی تاک لایەنە کە گرژیی دروست دەکات و بەبێ دروست بوونی نادیاریی لە دەریای ناوەڕاستدا، هەنگاو بنێت بە ئاراستەی بنیاتنانی بواری ئاشتیی و هاریکاریی.
هەردوو سەرکردە بڕیاریان دا، بە بەردەوامیدان بە دیالۆگ لەبارەی ئەو بابەتانە لەسەر ئاستیی سەرکۆمار و وەزیرەکان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment