‌هێزه‌ سیاسیه‌کان هه‌ریه‌کێکیان ڕێنمایی له ‌وڵاتێک وه‌رده‌گرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان، حزبە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەمە تۆمەتبار دەکات کە هێزه‌ سیاسیه‌کان هه‌ریه‌کێکیان ڕێنمایی له‌وڵاتێک وه‌رده‌گرێت.

کوردپرێس: محەمەد حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە یه‌کێک له‌ کێشه‌کان ئه‌وه‌یه‌ که‌هێزه‌ سیاسیه‌کان لە هەرێمی کوردستان هه‌ریه‌کێکیان ڕێنمایی له‌وڵاتێک وه‌رده‌گرێت، تائێستا هیچیان پێکه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نیین یه‌ک بۆچوونیان هه‌بێت.

ناوبراو دەشڵێت: ڕه‌نگه‌ له‌"ئیمتیازات" و له‌ ده‌ستکه‌وت و بیره‌ نه‌وت و له‌ گومرگ و له‌ داهاتی ئه‌م وڵاته‌ بۆچوونیان یه‌کێک بێت به‌ڵام کاتێک دێته‌سه‌ربابه‌ته‌ سه‌ره‌کیه‌کان هه‌تاوه‌کوو ئێستا کورد له‌ڕووی ستراتیژیه‌وه‌ نه‌یتوانیووه‌ یه‌ک هه‌ڵوێستی، سیاسی، ئیداریی،جوگرافی وه‌ ئابووریی هه‌بێت پێکه‌وه‌.

محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود هەروەها ده‌ڵێت: من پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر ئێستا داهاتی هه‌رێمی کوردستان کۆ بکه‌ینه‌وه‌ له‌ده‌ستی حیزب نه‌مێنێت و ڕاده‌ستی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بکرێت به‌شی مووچه‌ی خه‌ڵک و به‌شی خزمه‌تگوزاری و به‌شی هه‌موو شتێک ده‌کات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190143

Your Comment

You are replying to: .
captcha