بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەزڵووم کۆبانێ لە دوو تیوتدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی توویتەر نووسیوویەتی: تورکیا تاوانی زۆری لە سەرێ کانێ و ناوچە داگیرکراوەکان کردووە لە کوردستانی سووریا، نەتەوەیەکگرتووەکان دەبێت تورکیا لەبەرامبەر ئەم تاوانەدا بەرپرسیار بکات و ڕێکاری توندی یاسایی بگرێتە بەر.
فەرماندەی هەسەدە ئاماژەی بەوەش داوە "لەو بەشەی ڕاپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان پەیوەستە بە هەسەدەوە دەبێت بڵێین کە بارودۆخی کەمپی هۆل کە گیراوانی داعشی تێدایە زۆر ئاڵۆزە، پێویستی بە هاوکاری نێودەوڵەتی هەیە، بەداخەوە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هاوکارییەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هۆل کەم کردوەتەوە".
مەزڵووم کۆبانێ ئەوەشی نووسیوە، ئەو بەشەی پەیوەستە بە هێزەکانی سووریای دیموکراتەوە لای خۆیان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و هەر کەموکورتییێک هەبێت چارەسەری دەکەن.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی 15ی ئەم مانگە نەتەوەیەکگرتوەکان لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەو شوێنانەکرد کە لە کوردستانی سووریا لەلایەن تورکیاوە کۆنترۆڵ کراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment