هیوادارین سەردانەکەى کازمى دەستپێشخەرییێکى خێر بێت بۆ چارەسەرى کێشە هەڵپەسێرداوەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، سەردانەکەى کازمى بۆ هەرێم رۆڵێکى گرنگى دەبێت بۆ چارەسەرى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەرێم و بەغدا و گەیشتن بە رێککەوتن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووتیار عادل وتەبێژى حکوومەتى هەرێم بە میدیاى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە: "سەردانەکەى کازمى بۆ تەواوى هەرێم و بینینى بەرپرسان و هاوڵاتییان، یارمەتیدەر دەبێت بۆ نەهێشتنى کۆسپ و تەگەرەکان، هیوادارین دەستپێشخەرییەکى خێر بێت بۆ چارەسەرى کێشە هەڵپەسێرداوەکان لەدواى ساڵى 2003ەوە تا ئێستا".

جوتیار عادل وتیشی "حکوومەتى هەرێم ئیرادەى تەواوەتى و راستەقینەى هەیە بۆ گەیشتن بە رێککەوتنى هاوبەش بەپێی دەستوور کە هەردوولا پێی رازى بن".

وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکراشی کرد، هەرێم ئامادەیە داهاتى 250 هەزار بەرمیل نەوتى رۆژانە بداتە عێراق، هەروەها بەپێی دەستوور دەروازە سنوورییەکان بە هاوبەشى بەڕێوە ببرێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190038

Your Comment

You are replying to: .
captcha