تورکیا کوژرانی سێ سەربازی وڵاتەکەی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی یڵدرم -10 راگەیاند

بەشی تورکیا- وەزارەتی ناوخۆی تورکیا کوژرانی سێ سەرباز و بریندار بوونی سەربازێكی وڵاتەکەی لە شەڕ و پێکدادانێکدا لەگەڵ پەکەکە لە پارێزگای وان راگەیاند.

کوردپرێس: بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، رۆژی هەینی 11ی ئەیلوولی 2020 لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی یڵدرم -10 کە لە سنووری پارێزگای وان بەڕێوەدەچێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی شارۆچکەی شاخ شەڕ لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و پەکەکە روویداوە. لە شەڕەکەدا فەرماندەیێکی جەندرمە و دوو سەرباز لە هێزەکانی جەندرمە کوژراون و موقەدەمێک بریندار بوو.

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئاماژە بەوەدراوە، لە شەڕەکەدا سێ ئەندامی پەکەکە کوژراون.

چیدەم کارائاسڵان، یاریدەدەری سەرۆکی گشتی ئاکپارتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ناوی سەربازە کوژراوەکانی بڵاو کردووەتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 190034

Your Comment

You are replying to: .
captcha