بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شیروان میرزا، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق له لێدوانێکدا به ماڵپەڕی هاوڵاتى-ی وتووە : له‌دواى سه‌رده‌مى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆک وه‌زیرانى پێشووترى عێراق رێژه‌ى له‌سه‌دا 12.67 له پڕۆژه‌ى بوودجه‌دا لابراوه بۆ کورد و ئه‌مجاره حکوومه‌تى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى نه‌وت و خاڵه گومرگییه‌کان رێکه‌وتن له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى هه‌رێمدا ده‌کات و جارێکى دیکه رێژه بۆ کورد ناخرێته‌وه پڕۆژه بوودجه".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کرد ئه‌و رێککه‌وتنه‌ى له‌نێوان حکوومه‌تى هه‌رێم و عێراق ئه‌نجام دراوه بۆ ئه‌م چه‌ند مانگه‌ى ئه‌مساڵ بووه‌ته بناغه‌یێک بۆ رێککه‌وتنى ساڵى داهاتوو، وتیشى: "حکوومه‌تى هه‌رێم خه‌رجیی و پێداویستییه‌کانى 2021ى خۆى ئاماده ده‌کات و له‌گاتى گفتوگۆى پڕۆژه بوودجه‌ى عێراق له‌گه‌ڵ به‌غدا گفتوگۆى له‌سه‌ر ده‌کات".
شیروان میرزا باسى له‌وه‌ش کرد، که له ناوه‌راستى مانگى 10 دا پڕۆژه بوودجه‌ى 2021ى عێراق ده‌گاته په‌رله‌مان و له ئێستادا لاى حکوومه‌ته‌که‌ى مسته‌فا کازمى کارى له‌سه‌ر ده‌کرێت تا ئاماده بکرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى لیژنه‌ى دارایى ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه که به‌ستنه‌وه‌ى ده‌روازه سنوورییه‌کانى هه‌رێم به ده‌روازه سنوورییه‌کانى عێراقه‌وه رێککه‌وتنى نێوان هه‌ردوو حکوومه‌تى هه‌رێم و عێراقه بۆ هه‌ردوولا به‌پێى ده‌ستوور وا باشتره و لێکتێگه‌یشتنى باشترى لێ ده‌که‌وێته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment