بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەندراوێکی کۆمکاری عەرەبدا هاتووە، "بەتوندی ئیدانەی دەستدرێژییە دوژمنکارییە ئاشکراکانی تورکیا بۆ سەر سەروەریی خاکی عێراق دەکەین."
دەشڵێت، "داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەین هەنگاو بنێت بۆ رێگری کردن لە دەستدرێژییە بەردەوام و دووبارەبووەکانی تورکیا بۆ سەر عێراق".
لەماوەی رابردوودا، تورکیا چەندین هێرشی سەربازی کردووەتە سەر ناوچە جیاجیاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و چەندین زیانی گیانی و ماددی بە وڵاتەکە گەیاندووە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment