بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، بەغدا شتێک نادات بە هەرێمی کوردستان ئەگەر پابەند نەبێت بە هەندێک بەرپرسیارێتییەوە، حکوومەتی هەرێمیش نکۆڵیی لەوە نەکردووە و کێشەی لەگەڵ ئەوەدا نییە ئیلتیزاماتە دەستوورییەکانی جێبەجێ بکات، ئەگەر بەغداش ئیلتیزاماتە دەستوورییەکانی بەتەواوی جێبەجێ بکات.
بە گوتەی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ مستەفا کازمی دەکرێت، رێککەوتنێکی کاتییە و تاوەکوو کاتی هەڵبژاردنە، دوای هەڵبژاردن دەبێت رێککەوتنێکی دیکە لەگەڵ حکوومەت بکرێتەوە.
بڕیارە هەفتەی داھاتوو شاندی هەرێمی کوردستان بچنەوە بەغدا، ‎بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ئێستا بۆ عێراق لە پرسی نەوت گرنگتر، داهاتی ناوخۆیی هەرێمی کوردستانە و لە بەرامبەر رادەست کردنی 50%ی ئەو داهاتە، بەغدا مانگانە لەنێوان 350 بۆ 400 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکات، 60 ملیار دیناریش مانگانە وەکو شایستە داراییەکانی هێزی پێشمەرگە دەنێرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment