هه‌ولێر داوا لە بەغدا دەکات پێداویستییە پزیشکییەکانی هەرێم دابین بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقییه‌كه‌ی، داوای كرد، به‌غدا پێداویستی ته‌ندرووستی بۆ هه‌رێمی كوردستان دابین بكات.

کوردپرێس: به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستیی هەرێمی کوردستان، سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ ته‌له‌فۆن قسه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندرووستی عێراق كردووه‌.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، به‌رزنجی و ته‌میمی ره‌وشی ته‌ندرووستی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیان تاوتوێ كردووه‌.

هه‌روه‌ها به‌رزنجی، "چەندین داواکاری دەرمان، ئامێر و پێداویستی پزیشکی، به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی ئامێرەکان، هاوکارییەکانی نێودەوڵەتی، بوودجەکانی بڕیاردراو، پشكی هەرێمی کوردستان له‌و كۆمه‌ک و هاوكاریانه‌ی خسته‌ڕوو".

هه‌روه‌ها له‌ به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، وه‌زیری ته‌ندرووستی هه‌رێمی كوردستان بانگهێشتی وه‌زیری ته‌ندرووستی عێراقی كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات. له‌ نزیكه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ باره‌ی ئه‌و پرسانه‌ بكه‌ن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 189609

Your Comment

You are replying to: .
captcha