بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە ئاماری رۆژانەی خۆیدا بڵاوی کردەوە کە لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، 77 تووشبووی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە، 2834 تووشبووی نوێش تۆمار کراون.
بە گوێرەی راپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، دوو هه‌زار و 834 تووشبووی نوێ تۆمار کراون، که 218 تووشبوویان له هه‌ولێرن، 83 تووشبووش له دهۆک و 56 تووشبووش لە سلێمانیین.
تا ئەمڕۆ ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق گه‌یشتووه‌ته 137 هه‌زار و 556 تووشبوو.
لە دوێنێوە شه‌ش تووشبووی کۆرۆنا لە هەولێر گیانیان لەدەست داوە، له سلێمانییش چوار تووشبوو، له دهۆکیش دوو تووشبووی پەتاکە گیانیان لەدەست داوە.
هه‌روەها له ماوه‌ی 24 کاتژمێری رابردوودا، دوو هه‌زار و 339 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە، بەمەش تا ئێستا 98 هه‌زار و 442 تووشبووی پەتاکە لە عێراق چاک بوونەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment