کوردپرێس:
سیامەند جەوانبەخت بەڕێوەبەری دایرەی ڕۆشنبیریی شاری مەهاباد لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ڕایگەیاند قایمەی نوسخە کوردییە دەستنووسەکان لە زمانی ڕووسییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی فارسی و ئەوەش هەنگاوێکی گرینگە کە لە بواری فەرهەنگ و توێژینەوەی کوردی هەڵگیراوە و دەتوانێت سەرەتایێک بێت بۆ دەستپێکردنی وەرزێکی نوێ لە توێژینەوە کوردییەکان.
کتێبی "قایمەی نوسخە دەستنووسە کوردییەکانی سەنت پتەرزبوورگ" بەرهەمی مارگریتا ڕۆدنکۆ، بەشێکی هەرەگرینگ لە لیستی نوسخە دەستنووسەکان لە خۆ دەگرێت کە شلێر ئیبراهیم شەریفی وەرگێڕی مەهابادی و مامۆستای بەشی زمان و ئەدەبی ڕووسی لە زانکۆی ئیسفەهان کاری وەرگێڕانی بۆ کردووە.
کتێبەکە لە لایەن وەشانگەی "میراث مانا"ی ئێرانییەوە بڵاو کراوەتەوە و ئێستا لە بەردەستی خوێنەراندایە.
Your Comment