واشەنتن تایمز: پێویستە ئەمریکا کۆنتڕۆڵی داوای سەربەخۆییی کوردی عێراق بکات

بەشی جیهان- ڕۆژنامەی واشەنتن تایمز لە وتارێکدا نووسیویەتی ئەمریکا لە ڕێگای کۆنتڕۆڵ کردنی داواکاریی کورد لەبارەی سەربەخۆیییەوە دەتوانێت لەو بارەیەوە متمانە بە تورکیا ببەخشێت.

کوردپرێس:

ڕۆژنامەی واشەنتن تایمز لە شکردنەوەیێکدا لەبارەی ڕێککەوتننامەی ئەمنیی نێوان ئەمریکا و عێراق نووسیی: باشتر وایە ئەمریکا ڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ عێراق واژۆ بکات کە بە پێی ڕێککەوتنەکە هێزە ئەمریکییەکان بە شێوەی هەمیشەیی لە عێراق نەمێننەوە و تەنها ئەگەر وڵاتێک هێرشی سەربازیی کردە سەر عێراق، پشتیوانیی سەربازی لە عێراق بکەن.

گۆڤارەکە پێشنیازی ئەوەشی کردووە کە ئەمریکا هێزی پیادە و کەرەستەی سەربازیی خۆی لە هەرێمی کوردستانی عێراق جێگیر بکات و بەو شێوەیە متمانە بە تورکیا ببەخشێت کە مەسەلەی داواکاریی کورد بۆ سەربەخۆیی کۆنتڕۆڵ دەکات و لەو ڕێگایەوە ڕێگری بکات لە زیانبینینی تورکیا.

نووسەری بابەتەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە تورکیاش و کوردیش پێوەندییان لەگەڵ ئەمریکا هەیە بەڵام پێویستە ئەو خاڵەش ڕەچاو بکرێت کە ئەو دوو لایەنە بێز لە یەکتر دەکەن.

News Code 189362

Your Comment

You are replying to: .
captcha