دوو ئەندامی کاروانی یارمەتی گەیاندن بە هاووڵاتییان لە ناوچەی هەورامان شەهید کران

بەشی کوردستان-نووسینگەی ڕاگەیاندنی قەرارگەی حەزرەتی حەمزە ڕایگەیاند دوو ئەندامی کاروانی یارمەتی گەیاندن بە هاووڵاتییان لە کاتی دەوام کردنیان شەهید کران و هاووڵاتییێکی مەدەنییش بریندار کراوە.

کوردپرێس:

شەوی چوارشەمە 25ی پووشپەڕی 1399 نووسینگەی میدیایی و ڕاگەیاندنی قەرارگای حەزرەتی حەمزەی سەیدولشوهەدای سوپای پاسداران ڕایگەیاند لە هێرشێکدا فەرمانبەرێکی حەوزەی بەسیج لە بنکەی بڵبەر و فەرمانبەرێکی بەخشداریی هەورامان شەهید کران و هاووڵاتییێکی خەڵکی هەورامانیش بریندار کراوە.

قەرارگای حەزرەتی حەمزە بە بۆنەی ئەو ڕووداوەوە سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی قوربانییان و هەروەها هاووڵاتییانی ناوچەکە کردووە و بەڵێنی داوە کە ئەو چەشنە هەڵمەتانە دەستی ئەوان لە یارمەتی گەیاندن و خزمەت کردن بە هاووڵاتییان سارد نەکاتەوە.

News Code 189358

Your Comment

You are replying to: .
captcha